تۆپی دەستی عیراق نزیك دەبیتەوە لە مۆندیال

وەرزش
  • 26-01-2022, 13:47
  • +A -A

    بەغدا_ INA


    هەڵبژاردەی تۆپی دەستی عێراق دوای ریمۆنتادا لە مۆندیال نزیك دەبێتەوە
    هەڵبژاردەی تۆپی دەستی عێراق دوای ئەوەی توانی ریمۆنتادا بەسەر هەڵبژاردەی تۆپی دەستی كوێت تۆماربكات و تەنها یەك هەنگاوی ماوە سەركەوێت بۆ مۆندیال.
    سەركەوتن وهێز وتوانا و ئازاریەتی وخۆراگری و یاری جوان و بەرگری پتەو  و دلسۆزی  و خۆشەویستی یاریزانان وای كرد عێراق نزیك بكەنەوە لە مۆندیالی تۆپی دەست،ئەمە نیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە رێكەوتی 26-1-2022 هەڵبژاردەی تۆپی دەستی عێراق بە ئەنجام لەدواوە بوو،توانی ریمۆنتادا بەسەر هەڵبژاردەی تۆپی دەستی كوێت تۆماربكات ویارییەكە بە ئەنجامی (25-25) بۆ هەردوو لا،هەڵبژاردەی تۆپی دەستی عێراق سەركەوێت بۆ یاری یەكلاكەرەوە،كە بڕیارە رووبەڕووی هەڵبژاردەی تۆپی دەستی كۆریای باشوور ببێتەوە،گەر بەیانی عێراق ئەم یارییە لە بەرژەوەندی خۆی بە كۆتا بێنێت،دەبێتە یەكەم جارلە مێژووی تۆپی دەستی عێراق،سەركەوێت بۆ مۆندیال.