تەندروستی ئاماری شەهیدو بریندارانی سوپای سپی لەروبەڕوبوونەوەی كۆرۆنا رادەگەیەنێت

ناوخۆ
  • 19-01-2022, 17:47
  • +A -A

    بەغداد (ئ.ه.ع)
    وەزارەتی تەندروستی عێراق رایگەیاند: لە سەرەتای سەرهەڵدانی پەتای كۆرۆناوە، زیاتر لە 48 هەزار لە ئەندامی (سوپای سپی) تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون و 280 كەسیشیان شەهید بوون، داواشی لە هاوڵاتیان كرد پابەندی رێوشوێنەكانی خۆپارێزی ببن و رێز لە هیلاكی و قوربانیانی كارمەندانی پزیشكی بگرن.
    سەیف بەدر وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی لەلێدوانێكیدا بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (ئ.ه.ع) رایگەیاند: لەدوای سەرهەڵدانی پەتای كۆرۆنا و لە میانە روبەڕوبوونەوەی پەتاكەدا زیاتر لە ٤۸ هەزار لە ئەندامانی سوپای سپی وەک ( دکتۆر و پەرستار و كارمەندی تاقیگە، دەرمانساز و پزیشکی ددان و بەڕێوەبەر و تەکنیککار، کارمەندانی ئەندازیاری و ئەوانی تر)، توشی پەتاكە بوون و 280 كەسیشیان لێ شەهید بووە.
    وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی داواشیکرد: هەمووان بەشێوەیەكی باش پابەندبن بە ڕێوشوێنەكانی خۆپارێزی  و وەرگرتنی ڤاکسینی دژە کۆرۆنا و پابەندبوون بەپۆشینی دەمامك و دووركەوتنەوە لە قەرەباڵغی، هەروەك رێز لە هیلاكی و قوربانیانی كەرتی تەندروستی بگرن.