سەندیكای رۆژنامەنوسان رێكەوتنی هاریكاری لەگەڵ دەستەی رۆژنامەنوسانی سعودیە واژۆ دەكات

  • 26-02-2018, 00:00
  • +A -A

    بەغدا – ا ه ع سەندیكای رۆژنامەنوسان، ئەمرۆ دوو شەممە، رێكەوتنی هاریكاری لەگەڵ دەستەی رۆژنامەنوسانی سعودیە واژۆ كرد. لە بەیاننامەیەكدا كە وێنەیەكی بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقییە (ا ه ع) نێردراوە، سەندیكای رۆژنامەنوسان رایگەیاند: سەندیكاكەیان لەگەڵ دەستەی رۆژنامەنوسانی سعودیە رێكەوتنێكی هاریكاری هاوبەشیان لە بەغدا واژۆ كردووە، ئەوەش لە میانی سەردانی دەستەی رۆژنامەنوسانی سعودیە بۆ بەغدا كە گەورە رۆژنامەنوسانی ئەو وڵاتەی لەخۆگرتبوو. هەر لە بەیاننامەكەدا هاتووە رێكەوتنەكە چەند بەندێك لەخۆ دەگرێت گرنگترینیان سەردانی هەر دوولا و بەدیهێنانی كورسی خوێندن لە دامەزراوە و زانكۆكانی هەر دوو وڵات و دارشتنی پرۆگرامێكی راهێنانی هاوبەش، لەگەڵ دارشتنی پرۆگرامێكی هاوبەش بۆ چاپ و بڵاوكردنەوە لە هەر دوولا. جێی باسە موئەیەد لامی نەقیبی سەندیكای رۆژنامەنووسان وەك لایەنی عێراقی رێكەوتنەكەی واژۆ كرد لە كاتێكدا خالید مالك سەرۆكی دەستەی رۆژنامەنوسانی سعودیە و سەرنوسەری رۆژنامەی جزیرە وەك لایەنی سعودیە رێكەوتنەكەی واژۆ كرد.