ئەمینداری گشتی ئەنجومەنی وەزیران:وانەبێژان دەخرێنەسەر بڕیاری 315 ولەبوودجەی ئەمساڵ جێگیر دەکرێن

ناوخۆ
  • 15-01-2022, 11:20
  • +A -A

    به‌غدا-(ئ.ە.ع)
    حەمید غزی ئەمینداری گشتی ئەنجومەنی وەزیران،ئەمڕۆ شەممە،جەختیکردەوە کەحکومەت بایەخ بەدۆسیەی وانەبێژان دەدات.
    غزی بەئاژانسی هەواڵی عێراقی(اەع)ڕایگەیاند"حکومەت بایەخ بەچینی وانەبێژان دەدات لەگەڵ چینەکانی دیکە کەماوەی گرێبەستەکانیان درێژکرایەوە".
    ئاماژەیشیدا"وانەبێژان دەخرێنەسەر بڕیاری 315 ولەپرۆژە یاسای بوودجەی گشتی ساڵی 2022 جێگیر دەکرێن".
    جێی ئاماژەپێکردنە مستەفا کازمی سەرۆک وەزیران ڕێنماییدا بەچارەسەرکردنی کێشەی وانەبێژان لەبوودجەی ساڵی 2022.