ئەنجومەنی وەزیران رەزامەندی دا لەسەر جێگیرکردنی وانەبێژان لەوەزارەتی پەروەردە بەو گوژمەیەی لەبودجەدا دیاری دەکرێت

سیاسی
  • 23-11-2021, 18:00
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع   
    حەسەن نازم وتەبێژی ئەنجومەنی وەزیران ،ئەنڕۆ سێشەمە رایگەیاند ئەنجومەنی وەزیران رەزامەندی دا  لەسەر جێگیرکردنی وانەبێژان لەوەزارەتی پەروەردە بەو گوژمەیەی لەبودجەدا دیاری دەکرێت.
    نازم له کۆنگرەی رۆژنامەوانی هەفتانەییدا کە پەیامنێری ئاژانسی هەواڵی عێراقی (اەع) ئامادەی بوو رایگەیاند:"حکومەت نیشانەی ئەرێنی وەرگرتووە دەربارەی ڕێژەی متمانەوە"، وتیشی"ئەنجومەنی وەزیران ڕەزامەندی دەربڕیوە کە وانەبێژان لە وەزارەتی پەروەردە لە بودجەی پەسەندکراودا بگرێتەوە".
    ئاماژەی بەوەکرد"ئەنجومەنی وەزیران دەنگی دا بە هەڵگرتنی سنوردارکردنی گەشتەکان بۆ و لە هیندستانەوە، هاوکات ڕازی بوو بە جێبەجێکردنی قۆناغی یەکەمی پرۆژەی بەدعەی لولەیی لە بەسرە".
    رونیكردەوە"ئەنجومەنی وەزیران فەرمانی هێزی دەریایی بۆ دروستکردنی بەلەمێک کرد کە خزمەتی دامەزراندنی نەوت دەکەن"
    وتیشی "ئەنجومەنەکە دەنگی دا بۆ پشتگیریکردنی یانە وەرزشییەکانی وەزارەتەکان لە رووی داراییەوە و پێدانی قەرزەکانیان".