حەلبوسی پێشوازیی لە مستەفا کازمی کرد

سیاسی
  • 10-01-2022, 00:30
  • +A -A

    به‌غدا-(ئ.ە.ع)

    سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەران، محەمەد حەلبوسی پێشوازیی کرد لە سەرۆکوەزیران، مستەفا کازمی.
    بەگوێرەی راگەیەندراوێکی نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەران کە دەستی ئاژانسی هەواڵی عێراقی(ئ.ە.ع) کەوتووە رایگەیاند:" محەمەد حەلبوسی پێشوازیی کردووە لە مستەفا کازمی.
    لە راگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوە دراوە کە لە میانی دیدارەکەدا، مستەفا کازمی پیرۆزبایی لە محەمەد حەلبوسی کردووە بەبۆنەی هەڵبژاردنی بە سەرۆکی خولی پێنجەمی ئەنجوومەنی نوێنەران"
    .
    لە میانی پرۆسەی دەنگدان بۆ ھەڵبژاردنی دەستەی سەرۆکایەتیی خولی پێنجەمی ئەنجوومەنی نوێنەران کە یەکشەممە لە یەکەم دانیشتنی ئەنجوومەنەکەدا بەڕێوەچوو، کاندیدی هاوبەشی فراکسیۆنی هەردوو هاوپەیمانیی تەقەدوم و عەزم، محەمەد حەلبوسی بە سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەران و پەرلەمانتاری فراکسیۆنی سەدر، حاکم زاملی بە جێگری یەکەم و پەرلەمانتاری فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان، شاخەوان عەبدوڵڵا بە جێگری دووەمی سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەران هەڵبژێردران.