سەرۆک کۆمار پیرۆزبایی لە جێگری یەکەمی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران کرد

سیاسی
  • 9-01-2022, 21:47
  • +A -A

    به‌غدا-(ئ،ە،ع)   

    بەرهەم ساڵح سەرۆک کۆمار،ئەمڕۆ یەکشەممە،پیرۆزبایی لەحاکم زاملی جێگری یەکەمی هەڵبژێردراوی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران کرد.
    سەرۆک کۆمار لەپەیامێکدا کەدەستی ئاژانسی هەواڵی عێراقی(ئ،ە،ع)کەوتووە،ڕایگەیاند"برای بەڕێز حاکم زاملی
    جێگری یەکەمی هەڵبژێردراوی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران،
    گەرمترین و جوانترین پیرۆزباییتان ئاڕاستە دەکەم بەبۆنەی هەڵبژاردنتان وەک جێگری یەکەمی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران".
     وتیشی"هیوای سەرکەوتنتان بۆ دەخوازم لە راپەڕاندنی ئەرکەکانتان، بەرەو ھێنانەدی داوا رەواکانی خەڵک و خێر و خۆشی وڵات".
    ئەمڕۆ یەکشەممە، ئەنجومەنی نوێنەران،حاکم  زاملی وەک جێگری یەکەمی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران  لە پێنجەمین خولی یاسادانانیدا هەڵبژارد
    زاملی 182 دەنگی بەدەستهێناوە لەکاتێکدا ڕکابەرەکەی حەمید شبلاوی 34 دەنگی بەدەستهێناوەوە 11 کارتی دەنگدانیش پووچەڵکرانەوە
    پێشووتریش محەمەد حەلبوسی سەرۆکی هاوپەیمانی تەقەدوم و کاندیدی سوننەکان بەبەدەستهێنانی 200 دەنگ وەک سەرۆکی خولی پێنجەمی پەرلەمان هەڵبژێردرا و رکابەرەکەشی کە مەحمود مەشهەدانی بو 14 دەنگی بەدەستهێنا، هەروەها 14 دەنگیش پوچەڵ بون و دەنگیان بەهیچکام لەو دو کاندیدە نەداوە.