نەتەوە یەکگرتووەکان: حزبەکانی سودان ڕاوێژ دەستپێبده‌كه‌ن بۆ تێپەڕاندنی قەیرانی سیاسی

جیهانی
  • 8-01-2022, 17:30
  • +A -A

    به‌دواداچون-(ئ.ه‌.ع) 

    نەتەوە یەکگرتووەکان ،ئه‌مڕۆ شەممە ڕایگه‌یاند ڕاوێژی سەرەتایی لەنێوان هاوولاتیان و کارمەندانی سەربازی سودان ئەنجامدەدات بەمەبەستی چارەسەرکردنی قەیرانەکانی ئەو وڵاتە.
    نەتەوە یەکگرتووەکان لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند کە نوێنەرەکەی لە سوودان ڤۆڵکەر بێرتیس بە فەرمی ڕاوێژی سەرەتایی بۆ پرۆسەی سیاسی نێوان لایەنە سودانییەکان دەکات کە لەلایەن نەتەوە یەکگرتووەکانەوە ئاسانکارییان بۆ کراوە بۆ گەیشتن بە ڕێکەوتنێک بۆ دەرچوون لەو قەیرانە سیاسیەی ئێستا.
    لە بەیاننامەکەدا ئەوە دیاری نەکراوە کە ئەم ڕاوێژە سیاسیانە کەی دەست پێدەکەن، بەڵام ڕایانگەیاندووە کە "هەموو لایەنە پەیوەندیدارەکان و هاوڵاتیان و کارمەندانی سەربازی بە بزوتنەوەی چەکداری و لایەنە سیاسییەکان و کۆمەڵگای مەدەنی و گروپەکانی ژنان و لیژنەکانی بەرهەڵستی بانگهێشت دەکرێن".