زیدان بۆ وەرزی داهاتوو لە پاریس سان جێرمان دەبێت

وەرزش
  • 7-01-2022, 12:00
  • +A -A

    بەدواداچون_(ئ.ە.ع)

    زیدان وەرزی داهاتوودا لە جێگەى پۆچیتینۆ ئەرکی ڕاهێنەرایەتی پاریس سان جێرمان لەئەستۆ دەگرێت.
    تۆڕی ئاڕ ئێم سی فەڕەنسی ئاشکرایکرد، لە سەرەتای وەرزی داهاتوو یانەى پاریس سان جێرمان بە فەرمی زیدانی هاونیشتیمانی وەک ڕاهێنەری نوێی یانەکە دەسننیشان دەکات تا شوێنی پۆچیتینۆ بگرێتەوە کە بەرپرسانی یانەکە لە تواناکانی ڕازی نین و سەرەڕای بوونی چەندین ئەستێرە لە پێکهاتەکەیدا بەڵام ئەنجامی بەرچاوی بەدەستنەهێناوە.
    ئاڕ ئێم سی لە زاری دانێل ڕیۆلۆی گەورە ڕۆژنامە نووس بڵاویکردەوە، لە وەرزی 2022 بۆ 2023 زیدان لە پارک دی پرانس دەبێت و یەکەم کاری نوێ لە دوای جێهێشتنی ڕیاڵ مەدرید لە کۆتایی وەرزی ڕابردوو وەردەگرێت و ڕۆژنامەنووسەکە زانیارییەکانی جێی متمانەن و هاوینی ڕابردووش یەکەم ڕۆژنامەنووس بوو کە باسی لە چوونی میسی بۆ پاریس سان جێرمان کرد، کە زۆرێک لە شارەزایانی وەرزشی شۆککرد.
    تۆڕە فەڕەنسییەکە ئاماژەى بەوەدا، داهاتووی زیدان لە پاریس و ڕاهێنەرەکە هەرچەندە ئامادەکاری کردبوو بۆ وەرگرتنی ئەرکی ڕاهێنەرایەتی هەڵبژاردەى فەڕەنسا بەڵام بەهۆی بەدەستهێنانی نازناوی نەیشن لیگ لەلایەن دیشامبەوە، ئەرکی وەرگرتنی سەرپەرشتی کەڵەشێرەکان لە لایەن زیزۆوە زەحمەت بووە.