ڕیاڵ مەدرید هه‌وڵى هێنانى لینگارد ده‌دات بۆ ریزه‌كانى

جیهانی
  • 4-12-2021, 18:10
  • +A -A

    به‌دواداچون-اه‌ع

    ڕیاڵ مەدرید لە هەنگاوێکی چاوەڕواننەکراودا دەستپێشخەری دەکات بۆ پێشکەش کردنی گرێبەستێک بە لینگاردی یاریزانی مانچستەریونایتد.
    ڕۆژنامەى ئێکسپرێسی بەریتانی ئاشکرایکرد، یانەى ڕیاڵ مەدرید بۆ بەدەستهێنانی تواناکانی بیر لە پێشکەش کردنی گرێبىەستێک دەکاتەوە تا پێشکەشی لینگاردی یاریزانی مانچستەریونایتد بکات کە لە کۆتایی ئەم وەرزەدا گرێبەستەکەى لە ئۆڵد ترافۆرد کۆتایی دێت.
    ئێکسپرێس ئەوەشی ئاشکراکرد، بەرپرسانی ڕیاڵ مەدرید لە تواناکانی لینگارد ڕازین، پاش ئەوەى لە نیوەى دووەمی وەرزی ڕابردوو بە خواستن چووە وێستهام و توانی لە 16 یاریدا نۆگۆڵ تۆماربکات و تیپی شاهانەش ئاواتە خوازن سەرکەوتوو بن لە گواستنەوەى بۆ بێرنابیۆ چونکە یاریزانەکە لە هاویندا سەربەست دەبێت و خەرجییەکی ئەوتۆ ناکەوێتە سەر شانی یانە ئیسپانییەکە.