بەفەرمی...کۆنتینۆ گەڕایەوە خولی ئینگلیزی

وەرزش
  • 7-01-2022, 13:30
  • +A -A

    بەدواداچون_(ئ.ە.ع)

    بە فەرمی کۆتینیۆ بەرشەلۆنەی جێهێشت و بە خواستن پەیوەندیکرد بە یانەی ئەستۆن ڤێلاوە.
    یانەی ئەستۆن ڤێلای ئینگلیزی لە پێگەی فەرمی خۆیان بڵاویانکردەوە، بۆ ماوەی شەش مانگ و بە شێوەی خواستن گرێبەستیان لەگەڵ فیلیپ کۆتینیۆی بەرازیلی و یاریزانی یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی ئەنجامداوە.
    یانەکە ئاشكرایکردووە، لەگەڵ بەرپرسانی بەرشەلۆنە ڕێککەوتنیان کردوە کە ڕێژەی لە سەدا 50ی مووچەکەی دەدەن و دوای تەواو بونی خواستنەکەش مافی کڕینەوەی یاریزانەکەیان دەبێتە بە بڕی 40 ملیۆن یۆرۆ.
    ڕۆژنامەکانی بەریتانیاش ڕایانگەیاندوە، بونی پەیوەندیەکی بەهێزی نێوان ستیڤن جیرارد و کۆتینۆی هۆکاری پەیوەندیکردنی یاریزانە بەرازیلیەکە بوە بە یانە ئینگلزیەکەوە.
    کۆتینیۆ لەگەڵ یانەی بەرشەلۆنە دوو نازناوی خولی ئیسپانیا و دوو نازناوی جامی شای ئیسپانیا و نازناوێکی جامی سوپەری ئیسپانیای بەدەستهێناوە.
    فیلیپ کۆتینیۆ لە ماوەی یاری کردنی لەگەڵ یانەی بەرشەلۆنە بەشداری لە 106 یاری یانەکەی کردووە، 25 گۆڵی تۆمارکردووە و خاوەنی 14 ئەسیست بووە.