چامپیۆنز لیگ..ريال مەدرید بە سێ گۆڵی بێ بەرامبەر لە یانەی شەریفی بردەوە

وەرزش
  • 25-11-2021, 00:53
  • +A -A

    بەدواداچون_اەع

    لە کۆمەڵەی چوارەمی یارییەکانی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا، یانەی ڕیاڵ مەدریدی ئیسپانی بوە میوانی یانەی شێرێفی مۆلدۆڤی.
    یاریەکەش بە سێ گۆڵی بێبەرامبەر لە سوودی ڕیاڵ مەدرید کۆتاییهات، گۆڵەکانیش داڤید ئەلابا و تۆنی کروس و کەریم بنزیمە لە خولەکەکانی 30 و 45 و 55 تۆماریانکرد.
    بەم ئەنجامە، ڕیاڵ مەدرید بە کۆکردنەوەی 12 خاڵ لە پێشەنگی کۆمەڵەکەدایە و سەرکەوتنی بۆ قۆناغی 16 بەدەستهێنا، شێریف شەش خاڵی هەیە و لە سێیەمی کۆمەڵەکەدایە