تیمی وەرگرتنی ئۆفیسی سەرۆکایەتی بایدن دەست بەکارەکانیان دەکەن

  • 7-11-2020, 00:00
  • +A -A

     به‌دواداچوون-اه‌ع

    بەبێ چاوەڕوانی راگەیاندنی سەرکەوتنی جۆ بایدن کاندیدی دیموکراتەکان، تیمی گواستنەوەی پۆستی سەرۆکایەتی بایدن دەستیان بە ئامادەکاری کردوە بۆ وەرگرتنی ئۆفیسی سەرۆکایەتی ئەمریکا.
    ئەمڕۆ شەممە لە زۆربونی جیاوازی دەنگەکانی بایدن و ترەمپ لەویلایەتەکانی پێنسلڤانیا و جۆرجیاو و ئەو ویلایەتانەی دیکە راگەیاندنیان ماوە، تیمی وەرگرتنی ئۆفیسی سەرۆکایەتی بایدن دەستیان بەکارەکانیان کردوە
    ئەمە لەکاتێکدا، دوێنێ هەینی جۆ بایدن لە میانی پێشکەشکردنی وتەیەک لەویلایەتی دیلاوێر رایگەیاند، چاوەڕێی دواین ئەنجامەکان دەکەین و دەبێت هەمو دەنگەکان بژمێردرێن، بەڵام ئەوەش بزانن کە لەجێبەجێکردنی ئەرکەکانمان بەپێی قۆناغەکان خاونابینەوە.
    تائێستا، جگەلە ئەنجامی چەند ویلایەتێکی گرنگ کە تیایاندا هێشتا بایدن لەپێشەوەیە، دۆناڵد ترەمپی کاندیدی کۆمارییەکان بە 50 کورسی لەدوای بایدنەوەیە و ئەگەری رێککردنەوەی ئەو جیاوازییە بۆ ترەمپ زۆر دورە.