یانه‌ی زاخۆ گه‌یشته‌ قۆناغی 16ی جامی عێراق

وەرزش
  • 9-11-2021, 17:42
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع   
    له‌ یارییه‌كی به‌هێزدا یانه‌ی زاخۆ به‌ربه‌ستی یانه‌ی ته‌ڵه‌به‌ی بڕی و خۆی گه‌یانده‌ قۆناغی 16ی جامی عێراق.
    په‌یامنێرى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)ڕایگه‌یاند ییارییه‌كه‌ ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ سێشه‌م نۆی تشرینی دووه‌م، له‌ یاریگه‌ی زاخۆ ئه‌نجام درا، كه‌ له‌ گه‌ڕی 32ی پاڵه‌وانیه‌تییه‌كه‌ بوو
    یارییه‌كه‌ له‌ كاتی ئاساییدا به‌بێ گۆڵ كۆتایی هات، دواتر به‌ لێدانه‌كانی یه‌كلاكه‌ره‌وه‌، یانه‌ی زاخۆ به‌ ئه‌نجامی 9-8 گۆڵ بردنه‌وه‌ی تۆمار كرد و خۆی گه‌یانده‌ قۆناغی 16.
    له‌ لێدانه‌ یه‌كلاكه‌ره‌وه‌كاندا، عیماد عیسا گۆڵپارێزی یانه‌ی زاخۆ و هه‌ڵبژارده‌ی ئۆڵمپیی عێراق، دوو لێدانی گه‌ڕانده‌وه‌ و تیپه‌كه‌ی به‌ره‌و سه‌ركه‌وتن برد.
    یانه‌ی زاخۆ ئه‌مه‌ دووه‌م بردنه‌وه‌یه‌ له‌ ماوه‌ی چوار رۆژدا به‌سه‌ر یانه‌ی ته‌ڵه‌به‌ تۆماری ده‌كات، دوای ئه‌وه‌ی سه‌ره‌تای ئه‌م هه‌فته‌یه‌ش له‌ خولی نایابی عێراق بردنه‌وه‌ی به‌سه‌ر یانه‌كه‌دا تۆمار كرد.