هه‌ڵبژارده‌ی ئۆڵمپى بردنه‌وه‌ی تۆمار كرد

وەرزش
  • 4-10-2021, 17:32
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع   
    له‌ یاریی كردنه‌وه‌ی پاڵه‌وانیه‌تیی رۆژئاوای ئاسیا بۆ هه‌ڵبژارده‌كانی ئۆڵمپی، هه‌ڵبژارده‌ی عێراق توانی له‌ هه‌ڵبژارده‌ی فه‌ڵه‌ستین بباته‌وه‌.
    یه‌كێتى توپى پێ له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه‌،ڕایگه‌یاند ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ دووشه‌م، چواری تشرینی یه‌كه‌م، پاڵه‌وانیه‌تییه‌كه‌ له‌ سعودیه‌ ده‌ستی پێ كرد و له‌ یاریی كردنه‌وه‌دا ئۆڵمپیی عێراق به‌ ئه‌نجامی 1-0 گۆڵ له‌ هاوتا فه‌ڵه‌ستینییه‌كه‌ی برده‌وه‌.
    تاكه‌ گۆڵی یارییه‌كه‌ له‌ لایه‌ن یاریزان حه‌سه‌ن عه‌بدولكه‌ریم له‌ خوله‌كی 81دا تۆمار كرا.
    به‌ به‌شداریی 11 هه‌ڵبژارده‌ی ئۆڵمپی، پاڵه‌وانیه‌تیی رۆژئاوای ئاسیا له‌ تۆپی پێ له‌ سعودیه‌ بۆ هه‌ڵبژارده‌كانی ته‌مه‌ن ژێر 23 ساڵان به‌ڕێوه‌ ده‌چێت، هاوكات سێ یاریزانی كورد له‌ ریزی هه‌ڵبژارده‌ی ئۆڵمپیی عێراقن.
    عێراق له‌ كۆمه‌ڵه‌ی دووه‌مه‌ له‌گه‌ڵ ئیمارات، فه‌ڵه‌ستین و لوبنان، یاریی دووه‌میشی چوارشه‌می داهاتووه‌ به‌رامبه‌ر ئیمارات