ڕیاڵ مەدرید لە لالیغا بە شەش گۆڵ لەمایۆرکای بردەوە

وەرزش
  • 23-09-2021, 00:54
  • +A -A

    چاودێری_اەع
    لە خولی ئیسپانیا ڕیاڵ مەدرید بە ئەنجامێکی گەورە و بە شەش گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک لە مایۆرکای بردەوە.
    لەهەفتەی شەشەمی خولی ئیسپانیادا، یانەی ڕیاڵ مەدرید لە یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆ میوانداری یانەی ڕیاڵ مایۆرکای کرد.
    ڕیاڵ مەدرید بە ئەنجامی شەش گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک یاریەکەی لە سوودی خۆی کۆتایی پێهێنا، مارکۆ ئەسێنسیۆ سێ گۆڵ و کەریم بنزیمە دوو گۆڵ و ئیسکۆ گۆڵەکانی ڕیاڵ مەدریدیان کرد، لی کانگ تاکە گۆڵەکەی مایۆرکای تۆمارکرد.