بەفەرمی.. چاڤی هیرناندێز بووە راهێنەری بەرشلۆنە

وەرزش
  • 5-11-2021, 14:05
  • +A -A

    بەدواداچون_اەع


    یانەی بەرشلۆنە ،ئەمڕۆ هەینی ڕایگەیاند کە بەفەرمی ئەستێرەی پێشووی چاڤی هێرناندێز وەک ڕاهێنەری تیپەکە ئیمزاکردووە.
    چاڤی سێ داواکاری پێشکەش بە دەستەی بەڕێوەبەری بەرشلۆنە کردبوو پێش ئەوەی بگاتە کامپی نوو و ئەرکی ڕاهێنەریی تیپی یەکەم بگرێتە ئەستۆ.
    داواکاری یەکەم ئەوەیە کە ڕازی بن لە هێنانی حەوت یاریدەدەر لە سیستەمی ئێستایەوە لەگەڵ سەدی قەتەری.
    داواکاری دووەم پەیوەندی بە دووبارە بنیاتنانەوەی خزمەتگوزارییە پزیشکییەکانی یانەکە هەیە بەهۆی ئەو پێکانەی لە ماوەی ڕابردوودا لەلایەن یاریزانانەوە تووشی بوون، کە چاڤی نیگەرانییەکی جدیی بۆ بەڕێوەبردنی یانەکە لەو بارەیەوە دەرببڕیت و بەو هۆیەوە
    داواکاری سێیەم ئەوەیە کە گرێبەستی عۆسمان دیمبڵی نوێ بکرێتەوە کە چافی پێی وایە ئەو یاریزانە فەرەنسییە یاریزانێکی یەکپارچەیە و بەسود دەبێت لە پێکهێنانی بەرشلۆنە لەژێر سەرکردایەتیی ئەودا هەروەک داوای کرد بەزوترین کات گرێبەست لەگەڵ یاریزانێکی باش دیاری کراو بکات و پێدەچێت رەحیم ستەرلینگ بێت".