بارسیلۆنا بەفەرمی بارخوانی بۆ شوێنگرەوەی کومان دیاریکرد

وەرزش
  • 28-10-2021, 15:14
  • +A -A

    بەدواداچوون_اەع

    یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی بەفەرمی راهێنەرێکی بۆ شوێنگرتنەوەی رۆناڵد کومان دەستنیشانکرد.
    یانەی بارسیلۆنا رایگەیاند، سێرخی بارخوان راهێنەری تیپی دووەمی یانەی بارسیلۆنا، بەشێووەیەکی کاتی دەبێتە شوێنگرەوەی رۆناڵد کومان.
    سێرجی بارخوان کە راهێنەری تیپی دووەمی بارسێلۆنایە و لەم وەرزە لە نۆ یاریی تەنیا سێ بردنەوەی بۆ تیپەکە بەدەستهێناوە، لە کاروانی راهێنەرایەتیدا، لە 173 یاری 66 بردنەوە و 59 دۆڕان و 44 یەکسانبوونی بەدەستهێناوە و پێشبینی دەکرێت هەفتەی داهاتوو لە هەردوو یاریی بارسێلۆنا بەرامبەر دیپۆرتیڤۆ ئالاڤێس و دینامۆ کیێڤ راهێنەرایەتی بلاوگرانا بکات.