به‌هۆى دەستپێکردنەوەی گفتوگۆکانی ئێران نرخی نه‌وت لەجیهاندا دادەبەزێنێت

ئابوری
  • 4-11-2021, 09:40
  • +A -A

    به‌دواداچون-اه‌ع

    دوای ئەوەی شاندی دانوستانکاری ئێران رایگەیاند، رۆژی 29ی ئەم مانگە گفتوگۆکانی نێوان تاران و وڵاتانی 4+1 لەچوارچێوەی گفتوگۆکانی ڤییەننا بۆ کاراکردنەوەی رێککەوتنی ئەتۆمی ساڵی 2015 دەستپێدەکاتەوە، ئەمڕۆ پێنجشەممە نرخی نەوت لەجیهاندا دابەزی.
    پاش ڕێكکه‌وتنی ئێران له‌گه‌ڵ زلهێزه‌كانی جیهاندا ده‌رباره‌ی گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ سه‌ر مێزی گفتوگۆكان و ڕێکكه‌وتنی نێوانیان ده‌رباره‌ی به‌رنامه‌ ئه‌تۆمییه‌كه‌ی ئێران،  بەهای نەوتی برێنت بۆ 83.80 دۆلار دابەزی، هەروەها بەهای به‌رمیلێك نه‌وتی ته‌كساسیش به‌ 82.52 دۆلار مامه‌ڵه‌ی پێوه‌كرا.