کەوتەخوارەوەی فڕۆکەیەکی روسی بە 7 سەرنشینەوە

جیهانی
  • 3-11-2021, 19:15
  • +A -A

    بەدواداچون_اەع


    وەزارەتی باری فریاکەوتنی ڕووسیا،ئەمڕۆ چوارشەممە ڕایگەیاند، فڕۆکەیەکی گواستنەوە بە حەوت سەرنشینەوە لە کاتی نیشتنەوەی لە سیبریا کەوتە خوارەوە.
    لە کەناڵی تەلەگرامی وەزارەتی ناوبراو بڵاوکرایەوە"فڕۆکەیەکی وڵاتەکەیان کە 7 کەسی تێدابوە لە تاوەرەکانی چاودێری فڕۆکەوانی دیارنەماوە، فڕۆکەکە لەگەشتێکدا بوە لە شاری یاکوتسک بۆ شاری ئێرکوتسک و تاوەکو ئێستاش ژمارەی قوربانیان دیاری نەکراوە".
    فڕۆکەکە لەجۆری "AN-12" بوە و لەگەشتێکدا بوە لە شاری یاکوتسک بۆ شاری ئێرکوتسک "بەگوێرەی زانیارییەکان فڕۆکەکە لەرۆژهەڵاتی وڵاتدا تێکشکاوە و دەستبەجێ تیمی فریاگوزاری رەوانەی شوێنی روداوەکە کراوە.