27 یاریزان له‌ لیستى هه‌ڵبژارده‌ى نیشتمانى بۆ هه‌ردوو یاری سوریا و كۆریاى باشووره‌

وەرزش
  • 3-11-2021, 15:16
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع   
    ڕاهێنەری هەڵبژاردەی نیشتمانى تۆپی پێی دیک ئەدڤۆکاتى هۆڵەندی  ،ئه‌مڕۆ چوارشەممە لیستی کۆتایی یاریزانانى بۆ یارییەکان له‌گه‌ڵ سوریا و کۆریای باشوور لە یارییەکانی گروپی A بۆ یارییەکانی مۆندیالی قەتەری 2022 ڕایگەیاند. 
    لیستەکە 27 یاریزان لەخۆدەگرێت: فەهد تالب، ئەحمەد باسێل و عەلی یاسین، حوسێن عەممار، زیا‌و فرانس بوتروس، عەلی عەدنان، موهنەد جەعاز، مستەفا نازم، ئەحمەد ئیبراهیم، عەلی فایز، ڕێبین سۆلاقا، ئه‌مجه‌د عه‌توان، ئه‌میر عه‌مارى ، محمد علی عبود، به‌شیر رعد، مه‌حه‌مه‌د قاسم، ئه‌حمه‌د فازل، سه‌جاد جاسم، مونته‌زه‌ر محه‌مه‌د جه‌بر ، ئه‌حمه‌د جه‌بر ، ئه‌حمه‌د فه‌رحان، حسێن جه‌بار ، شێرکۆ که‌ریم، ژیلوان حه‌مه‌د، ئیبراهیم بایش، عه‌لی حه‌مادى، ععه‌لا عه‌بد زه‌هره‌  و ئه‌یمه‌ن حسێن. 
    هەڵبژاردەی نیشتمانى ڕۆژی 11ی ئەم مانگە لەیاریگای ئەلغرافە لەکاتژمێر 8 ی ئێوارە رووبەڕووی سوریا دەبێتەوە، هاوکات کۆریای باشوور لەخولی شەشەمدا یاریی دەکات کە کاتژمێر 6  ئێوارەش لەدەوحە بەڕێوەدەچێت و لەهەمان یاریگا".