میسى بڕیارى كۆتایى خۆى به‌ به‌رشلۆنه‌ راگه‌یاند

وەرزش
  • 29-04-2021, 18:30
  • +A -A

    چاودێرى-اه‌ع

    راپۆرته‌ رۆژنامه‌وانییه‌كان  ئاشکرایکردووە، هەفتەی رابردوو خۆرخێ مێسی باوکی مێسی لەگەڵ خوان لاپۆرتا سەرۆکی یانەی بارسێلۆنا کۆبوونەتەوە و هەردوولا باسی چارەنووسی لیۆیان کردووە، خوان لاپۆرتا هیچ ئۆفەرێکی بۆ نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی مێسی پێشکەش نەکردووە، بە باوکی لیۆی راگەیاندووە پێویستە تاکو ناوەڕاستی مانگی داهاتوو چاوەڕێ بکەن بۆ ئەوەی راپۆرتی دارایی یانەکەیان ئامادە بێت تاکو بزانن دۆخی دارایی یانەکەیان چۆنە.
    کەناڵە کەتەلۆنییەکە ئاشکرایکردووە، مێسی دەیەوێت بۆ ماوەی 10 ساڵ گرێبەستەکەی لەگەڵ بارسێلۆنا نوێبکاتەوە، بۆ ماوەی دوو ساڵی دیکە لە ریزی بلاوگرانا یاریی بکات، ئینجا دوای مۆندیالی 2022 پەیوەندیی بە یانەی ئینتەر میامی ئەمریکییەوە بکات کە لەلایەن دەڤید بێکهامەوە سەرۆکایەتی دەکرێت، لیۆ دەیەوێت دوای وازهێنانی لە یاریکردن بگەڕێتەوە بارسێلۆنا و لە دەستەی کارگێڕی یانەکە کار بکات و ببێتە باڵیۆزی یانەکەش.