تاران: گفتووگۆكانمان لەگەڵ ریاز ئەرێنین

جیهانی
  • 18-10-2021, 09:15
  • +A -A

    ‎بەدواداچون_اەع
    ئێران ،ئەمڕۆ دوشەممە،رایگەیاند،وتوێژەکان لەگەڵ سعودیە ئەرێنین.
    سعید خەتیب زادە وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لەکۆنگرەیەکی رۆژنامەوانید رایگەیاند گفتووگۆكانیان لەگەڵ عەرەبستانی سعودی باشن لەسەر ئاستی دوولایەنە و هەرێمیی.
    راشیگەیاند پێوەندییەكان بەردەوامییان هەیە، كەشوهەوای گفتووگۆكان رێزدار و راستگۆن.
    زادە لەبارەی دەنگوباسی هێندێك دەزگای مێدیاییەوە لەبارەی سەردانی شاندی سعودی بۆ ئێران رایگەیاند ئەوانە تەنها هەواڵی مێدیاكانن راست نین.
    پێشتر وەزارەتی دەرەوەی عەرەبستان رایگەیاند گفتووگۆكانی ئێران و عەرەبستان راستگۆن و دۆزەرەوەن.