بوومەلەرزەیەك لە نه‌ینه‌وا به‌ گوڕى 4 پله‌ى رێخته‌ر روویدا

ناوخۆ
  • 29-09-2021, 10:30
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع   
    وه‌زاره‌تى گواستنه‌وه‌ ،ئەمڕۆ چوارشەممە، رایگەیاند بوومەلەرزەیەك لە پارێزگای موسڵ روویداوە. 
    وه‌زاره‌ته‌كه‌ لە راگەیەندراوێكدا كه‌ ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع) كه‌وتووه‌ رایگه‌یاند:"سەر لە بەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە بوومەلەرزەیەك لە شارۆچکەی رەبیعەی باکووری رۆژهەڵاتی موسڵ بە پلەی رێختەری 4 تۆمار کراوە".
    ئاشكراشی كرد" هاووڵاتییان هه‌ستییان به‌ بوومه‌له‌رزه‌كه‌ كردووه‌ و داواش ده‌كات هاووڵاتییان ئاگاداری خۆیان بن و تەنها باوەڕ بە سەرچاوە فەرمییەکان بکەن".