بوومه‌له‌رزه‌یه‌كى نوێ به‌گوڕی ٥ پله‌ به‌پێوه‌ری رێخته‌ر ئیزمیر'ی توركياى هه‌ژاند

  • 31-10-2020, 00:00
  • +A -A

    ئیسته‌نبول-اه‌ع

     
    بوومه‌له‌رزه‌یه‌ك به‌گوڕی ٥ پله‌ به‌پێوه‌ری رێخته‌ر شارۆچكه‌ی سه‌فه‌ریحیسار سەربە پارێزگای ئیزمیر'ی هه‌ژاند.
     
    سەرۆکایەتی بەڕێوەبردنی کارەسات و باری لەناکاوى توركيا ئافاد له‌ ماڵپه‌ڕی فه‌رمی خۆی رایگه‌یاندووە كه‌ كاتژمێر ٠٨:٣١ی ئەمڕۆ بوومه‌له‌رزه‌یه‌ك به‌گوڕی ٥ پله‌ به‌پێوه‌ری رێخته‌ر ناوچه‌كانی ده‌ریای ئیجه‌ی له‌ شارۆچكه‌ی سه‌فه‌ریحیسار سەربە پارێزگای ئیزمیر'ی هه‌ژاند.
    بوومه‌له‌رزه‌كه‌ له‌ قوڵایی ٧،٣٣ كیلۆمه‌تر له‌ توێكڵی زه‌ویدا روویداوه‌.