بوومه‌له‌رزه‌یه‌ك له‌باشوورى ڕۆژهه‌ڵاتى خانه‌قین ڕوویدا

ناوخۆ
  • 18-05-2020, 00:00
  • +A -A

     به‌غدا-اه‌ع

     
    وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه‌ رایگه‌یاند، ئه‌مشه‌و بومه‌له‌رزه‌یه‌ك به‌گوڕی 4.3 پله‌ رێخته‌ر له‌ باشوری رۆژهه‌ڵاتى قه‌زای خانه‌قین له‌ پارێزگای دیاله‌ رویداوه‌.
    به‌گوێره‌ی ڕاگه‌یه‌ندراو‌ێكی وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه‌ كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه‌، ده‌زگای بومه‌له‌رزه‌زانی سه‌ر به‌وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه‌ ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ بومه‌له‌رزه‌یه‌كی تۆماركردوه‌ كه‌ له‌ كاتژمێر 8:24:24 چركه‌دا رویداوه‌، گوڕه‌كه‌شی 4.3 پله‌ رێخته‌ر بوه‌.
    ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه‌، ئه‌و بومه‌له‌رزه‌یه‌ به‌دوری 30 كیلۆمه‌تر له‌ باشوری خانه‌قین رویداوه‌، له‌لایه‌ن هاوڵاتیانیشه‌وه‌ هه‌ستیپێكراوه‌.
    داواشی له‌هاوڵاتیان كردوه‌، بۆ زانیاری ورد له‌سه‌ر بومه‌له‌رزه‌ پشت به‌سه‌رچاوه‌ی فه‌رمی ببه‌ستن كه‌ وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه‌یه‌