دادگای فیدراڵی تانەی سەر 6 بڕگەی یاسای بودجەی گشتى پەسند دەکات

سیاسی
  • 29-09-2021, 11:13
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع   
    دادگای فیدراڵی،ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌،رایگەیاند، تانەی سەر 6 بڕگەی یاسای بودجەی فیدراڵیی ساڵی 2021ی عێراقی پەسند کرد کە حکومەت تۆماری کردبوون، هاوکات چوار تانەی دیکەی سەر هەمان یاسای رەتکردەوە.
    په‌یامنێرى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع) رایگه‌یاند:"دادگەی باڵای فیدراڵیی تانەی سەر 6 بڕگەی یاسای بودجەی فیدراڵیی ساڵی 2021ی عێراق پەسند کرد کە حکومەتی عێراق تۆماری کردبوون؛ لە ئەنجامی پەسندکردنی ئەو تانانە رێگە بە وەزیری دارایی فیدراڵ درا رەزامەندی بدات بۆ زیادکردنی پارەی قەرەبووکردنەوەی مووچەی فەرمانبەران و گرێبەستەکان و کرێکارانی رۆژانە وەک ئەوەی لە بڕگەی (أ)ی ماددەی 50ی یاسای بودجەی فیدراڵیی ساڵی 2021 دا هاتووە".
    هەروەها بەپێی راگەیێندراوەکە هاتووه‌ "رەتکردنەوەی دانانی 15٪ ی باج لەسەر سووتەمەنی لە لایەن حکومەتەوە پەسندکرا، هاوکات تانەی حکومەت لەسەر تێچووی گرێبەستەکانی نەوت پەسندکرا، لە هەمان کاتدا تانەی حکومەت لەسەر چاودێریی لیژنەی دارایی پەرلەمان لەسەر دابەشکردنی پرۆژەکان لە پارێزگاکان پەسندکرا؛ بۆیە لیژنەی ناوبراو ناتوانێ ئەو کارە بکات".
    وتیشى"دادگەی باڵای فیدراڵی تانەی حکومەتی لەسەر دروستکردنی سندووقی پترۆدۆلار لەلایەن پارێزگاکانەوە پەسندکرد، چونکە دادگەکە پێیوایە دروستکردنی ئەو سندووقە تەنیا لە دەسەڵاتی حکومەتی فیدراڵیدایە".