كه‌ش و هه‌واى عێراق..پلەکانی گەرما لە شەش پارێزگادا 40 پلەی سیلیزی تێده‌په‌رێنێت

ناوخۆ
  • 28-09-2021, 11:00
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع   
    دەستەی کەشناسی ،ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌،رایگه‌یاند سبەینێ پلەکانی گەرما لە شەش پارێزگادا 40 پلەی سیلیزی تێپەڕ دەکەن.
    له‌ راگه‌یه‌ندراوێكى ده‌سته‌كه‌ كه‌ ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع) كه‌وتووه‌ رایگه‌یاند:" پلەکانی گەرما لە شارەکانی باشوردا بە بەراورد بە چەند رۆژی رابردوو بەرز دەبنەو کەش و هەوای بەیانی لە بەشێک لە ناوچەکانی ناوەڕاست و باشور پەڵەهەور و هەوری تەواو دەبێت". 
    ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد"ناوچەکانی باکوری رۆژئاوا بایەکی کەم دەیگرێتەوە و خێراییەکەی دەگاتە 10 بۆ 20 کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا".
    ئه‌وه‌شیخسته‌روو" لە نەجەف و دیوانییە و میسان و زیقار و موسەننا و بەسڕە پلەکانی  گەرما دەگەنە 40 پلەی سیلیزی بۆ سبەینێ". 
    ڕوونیكرده‌وه‌" پێنجشەممە و هەینی هەور دەبێت و  پلەکانی گەرما جێگیردەبن".