کەشناسی: رۆژانى داهاتوو پلەکانی گەرما بەرزدەبێتەوە

ناوخۆ
  • 18-06-2021, 10:22
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع   
    بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی ،ئه‌مڕۆ هه‌ینى، رایگەیاند، لەماوەی سێ رۆژی داهاتوودا پلەکانی گەرما بۆ سەرووی 46 پلەی سیلیزی بەرزدەبێتەوە. 
    لەراگەیەندراوێکى بەڕێوەبەرایەتی ناوبراو كه‌ ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع) كه‌وتووه‌ رایگه‌یاند:" لەماوەی سێ رۆژی داهاتوودا پلەکانی گەرما بۆ سەرووی 46 پلەی سیلیزی بەرزدەبێتەوە". 
    ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد" کە سبەی ئاسمان ساماڵ دەبێت و پلەی گەرما لەشارەکانی باشووری وەک بەسرە و میسان بەرز دەبێتەوە و دەگاتە 46 پلە و لەبەغداد و دەوروبەریشی 41 پلەی سیلیزی دەبێت".