هه‌وڵێك بۆ به‌رهه‌مهێنانى 400 هه‌زار به‌رمیل ڕۆژانه‌ له‌كێڵگه‌ى حلفایه‌ له‌میسان

ئابوری
  • 17-09-2021, 10:13
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع   
    ئه‌ندازیار عه‌لى جاسم حمود به‌ڕێوبه‌رى گشتى كۆمپانیاى نه‌وتى میسان،ئه‌مڕۆ هه‌ینى،دووپاتیكرده‌وه‌،كاره‌كان له‌كێڵگه‌ى نه‌وتى حلفایه‌ به‌رده‌وامه‌ له‌پێناو گه‌یشتن بۆ به‌رهه‌مهێنانى 400هه‌زار به‌رمیل نه‌وت ڕۆژانه‌.
    حمود له‌لێدوانێك بۆ ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)ڕایگه‌یاند"كێڵگه‌ى حلفایه‌ یه‌كێكه‌ له‌گرنگترین كێڵگه‌كانى كۆمپانیاى نه‌وتى میسان كه‌له‌ئێستادا كار ده‌كرێت بۆ به‌ره‌وپێشبردنى له‌لایه‌ن كۆمپانیاى نه‌وتى نیشتمانى چین به‌پێى ڕێككه‌وتنى واژۆكراو له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تى نه‌وت بۆ گه‌یشتن به‌ره‌و به‌رهه‌مهێنانى 400 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتى خاو ڕۆژانه‌".
    وتیشى"پرۆسه‌كانى به‌ره‌وپێشبردن سوودوه‌رگرتن له‌غاز به‌رهه‌مهێنراوى  هاوه‌ڵى نه‌وتى خاویش له‌خۆ ده‌گرێت بۆ به‌كارخستنى وێستگه‌كانى به‌رهه‌مهێنانى وزه‌ى كاره‌با وپرۆژه‌كانى وزه‌ى به‌رده‌وام وجێبه‌جێكردنى پرۆژه‌كان كه‌ئامانجیان باشتركردنى ره‌وشى خزمه‌تگوزارییه‌ بۆ هاوڵاتیان دانیشتووى نزیك له‌پرۆژه‌كانى به‌ره‌وپێشبردن".