ئۆپراسیۆنه‌ هاوبه‌شه‌كان ڕێوشوێنه‌كانى بۆ ده‌سته‌به‌ركردنى سندووقه‌كانى ده‌نگدان ئاشكرا ده‌كات

ئەمنی
  • 4-09-2021, 20:50
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع   
    فه‌رمانده‌یی ئۆپراسیۆنه‌ هاوبه‌شه‌كان،ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌،ڕێوشوێنه‌كانى بۆ ده‌سته‌به‌ركردنى سندووقه‌كانى ده‌نگدان له‌هه‌ڵبژاردنه‌كانى په‌رله‌مان كه‌بڕیاره‌ له‌10ى تشرینى یه‌كه‌مى داهاتوو ئه‌نجامبدرێت خسته‌ڕوو.
    لیوا ته‌حسین خه‌فاجى وته‌بێژى فه‌رمى فه‌رمانده‌یی ئۆپراسیۆنه‌ هاوبه‌شه‌كان به‌ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)ڕایگه‌یاند"فه‌رمانده‌یی ئۆپراسیۆنه‌ هاوبه‌شه‌كان له‌چوارچێوه‌ى كۆبوونه‌وه‌ به‌رده‌وامه‌كانى له‌گه‌ڵ پارێزگاره‌كان ولیژنه‌ ئه‌منییه‌ سه‌رپه‌رشتیكاره‌كانى هه‌ڵبژاردنه‌كان جه‌ختیكرده‌وه‌ له‌دانانى ڕێوشوێن وپلانه‌كان بۆ پاراستنى سندووقه‌كانى ده‌نگدان وڕێگاكانى گواستنه‌وه‌ وگه‌نجینه‌كان كه‌تیایدا عه‌مبار ده‌كرێن". 
    جه‌ختیشیكرده‌وه‌"فه‌رمانده‌یی ئۆپراسیۆنه‌كان ڕێگاى پێویست ده‌سته‌به‌ر ده‌كه‌ن بۆ گواستنه‌وه‌ى سندووقه‌كانى ده‌نگدان له‌پاڵ دابینكردنى گه‌نجینه‌ى سه‌لامه‌تى دوور له‌گڕگرتن وتێكدان".