به‌فه‌رمى ..به‌رشلۆنه‌ درێسى ژمارە 10ى نیسى دایه‌ ئانسۆ فاتی

وەرزش
  • 1-09-2021, 17:17
  • +A -A

    به‌دواداچون-اه‌ع

    بەرشەلۆنە بە فەرمی درێسی ژمارە 10ی تایبەتی بە میسی یاریزانی پێشووی یانەکەى بەخشیە ئانسۆ فاتی.
    یانەى بەرشەلۆنە لە پێگەى خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر بڵاویکردەوە، پاش 90 ڕۆژ لە هەڵگرتنی لە دوای کۆتایی هاتنی گرێبەستەکەى لیۆ میسی لەگەڵ بەرشەلۆنەدا دوا جار درێسی ژمارە 10ی تایبەت بە میسی یاریزانی پێشووی یانەکەیان بەخشیوەتە  ئانسۆ فاتی هێرشبەری لاوی یانەکەیان کە دەرچووی پەیمانگای لاماسیایە.
    بەخشینی درێسی ژمارە 10ی یەکێک لە باشترین یاریزانەکانی بەرشەلۆنە لە مێژووی یانەکەدا دەنگۆی ئەوەى لەسەر بوو لە بەرژوەندی کۆتینۆی بەڕازیلی یەکلاکراوەتەوە، بەڵام تویتەکەى بەرشەلۆنە گومانەکانی نەهێشت و فاتی 18 ساڵ بە فەرمی لەم وەرزەدا درێسەکەى میسی دەپۆشێت کە لە ڕابردوودا سەروەرییەکانی بەو درێسەوە بۆ خۆی بەرشەلۆنە تۆمارکردبوو.
    ئانسۆ فاتی یاریزانی لاوی بەرشەلۆنە و دەرچووی پەیمانگای لاماسیا بۆ تۆپی پێ  ماوەیەکی زۆرە بەهۆی پێکانەکانەوە لە بەرشەلۆنە دوورکەوتووەتەوە و پێشبینی دەکرێت پاش چاکبونەوەى  لە پێکان بگەڕێتەوە پێکهاتەکەى کومانی ڕاهێنەرو بۆ یەکەم جار بە درێسی ژمارە 10 یاریبکات.