پۆلیسی دیالە حەوت داواكراو دەستگیر دەكات

ئەمنی
  • 19-02-2018, 00:00
  • +A -A

    دیالە – ا ه ع پۆلیسی دیالە ئەمرۆ دوو شەممە، رایگەیاند حەوت داواكراوی دەستگیركردووە كە تێوەگلاون لەكردەوە تیرۆریستیەكان. لەوبارەیەوە لە بەیاننامەیەكدا كە وێنەیەكی بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقییە (ا ه ع) نێردراوە، پۆلیسی دیالە رایگەیاند مەفەرەزەیەكی پۆلیسی بەعقوبە و جەلەولا و هبهب-ی سەر بە پارێزگای دیالە حەوت داواكراوی دەستگیركردوە كە تێوەگلاون لە كردەوەی تیرۆریستی و تاوان لە بەعقوبە و هبهب و جەلەولا. لەبەشێكی تری بەیاننامەكەدا دەڵێت ئەو تۆمەتبارانە رەوانەی بنكەكانی پۆلیس كراون بەمەبەستی دەستبەسەركردنیان و رەوانەكردنیان بۆ دادگا.