كازمى: کاتی سەرکێشی تەواو بووە و واده‌ى ئێمە له‌گه‌ڵ کاری قورسه‌

سیاسی
  • 26-08-2021, 20:56
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع   
    مستەفا کازمی سەرۆک وەزیران،ئەمڕۆ پێنجشەممە،جەختیکردەوە کەکۆنگرەی بەغدا گوزارشت لەسیاسەتی دەرەکی ئەرێنی عێراق دەکات و هاوکات ئاماژەی بەوەدا کە دەستەی دادوەرانی لێهاتوو قۆناغێکی زۆریان بڕیوە لە کۆکردنەوەی ڕاستییەکان سەبارەت بەڕووداوەکانی تشرین،دووپاتیشیکردەوە کاتی سەرکێشی تەواو بووە ووادەی ئێمە لەگەڵ کاری قورسه.
    کازمی لەوتارێکدا لەمیان دانیشتنەکانی کۆنگرەی دیالۆگی نیشتمانی کەدەستی ئاژانسی هەواڵی عێراقی(اەع)کەوتووە ڕایگەیاند:"بەرپرسیارێتی ئێمە زۆر گەورەیە، چونکە کێشەی بنەڕەتی لە عێراق وەک دەیبینین کێشەی خۆپیشاندان و لێکترازانی بیروبۆچوونەکان نییە، بەڵکو کێشەکە وەک لێی تێگەیشتووین بێ متمانەییە"،وتیشی:"نەبوونی متمانە لە هەر کۆمەڵگایەک لە جیهاندا مەترسییەکی ڕاستەقینەیە بۆ سەر ئەم کۆمەڵگایە"
    وتیشی:"کاتێک کۆمەڵگا متمانەی خۆی بە دامەزراوە فەرمییەکان و پرۆسەی سیاسی و هەڵبژاردن لە دەست دەدات، خەریکە متمانە بە دەوڵەت لە دەست دەدات، ئەمەش بەرزترین مەترسییە بۆ سەر هەر کۆمەڵگایەکی جیهان"
    وتیشی:"ئێمە بە قووڵی باوەڕمان وایە کە گەلەکەمان متمانە بە دەوڵەت لە دەست نادات" و ئاماژەی بەوەدا کە "جووڵاندنەوەی جەماوەریی لە عێراق بنەڕەتییە و قووڵاییەکەی بەرگریکردنە لە دەوڵەت، بەبێ لەبەرچاوگرتنی شێوازی دەربڕین و جیاوازی بۆچوونەکانی چۆنیەتی بەرگری لە دەوڵەت بە کار دەهێنرێت"
    کازمی وتیشی:"ئێمە بەپێی نەخشە ڕێگایەکی سێ خاڵی بەرپرسیارێتیمان قبوڵ کرد: یەکەمیان گەیشتن بە هەڵبژاردنی دادپەروەرانە و پێشوەختە"
    دووەمیان پەیوەندی بە دەستەبەرکردنی ئاسایشی هاوڵاتی وبەرەنگاربوونەوەی چەکی بەرەڵلا و سێیەمیان چارەسەرکردنی ئەنجامەکانی ئەو ڕووداوە ئازاربەخشانە ولێکەوتەکانی کە لە عێراقدا لە مانگی تشرینی یەکەمی 2019دا ڕوویاندا"،
    وتیشی:"لە دوای ئەم مێژووە ژمارەیەک گەنجی خۆشەویستمان کەداوای مافی خۆیان دەکرد شەهیدبوون"
    کازمی وتیشی:"ئێمە سەرەتا تیشکمان خستە سەر قەرەبووکردنەوەی زیانلێکەوتووانی کەسوکاری شەهیدانی تشرین و بڕیاریشمان دەرکرد بۆ ئەوەی لە هەموو سوودەکانی شەهیداندا بیانگرێتەوە"
    وتیشی:"ئێمە سوور بووین لەسەر ئەو بڕیارە سەرەڕای هەبوونی دژایەتی سیاس و لەهەنگاوەکانمان بۆ ئەم مەبەستە پاشگەز نەبووینەوە"
    کازمی ڕایشیگەیاند:"ئێمە هێشتا پابەندین بە وادەی هەڵبژاردنەکان لە 10ی ئۆکتۆبەردا، چونکە ئێمە دڵسۆزین بە قسەمان بۆ گەلەکەمان و لە وتاری ڕاسپاردنمان وتمان کە دەگەینە ئەم هەڵبژاردنە"
    وتیشی:"ئێمە ئەرکی خۆمان جێبەجێکردووە و هەنگاوی زۆرمان ناوە لە پشتگیریکردن و گێڕانەوەی شکۆی هێزەکان بۆ ئەوەی ڕۆڵی خۆیان بگێڕن لە پاراستنی نیشتیمان و هاوڵاتی وبەرەنگاربوونەوەی چەکی بەرەڵلا و تاواندا، لەهەر کوێوە سەرچاوەکەی بێت"