وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى 8084 حاڵه‌تى نوێى توشبوون به‌ كۆرۆنا و 8728 چاكبونه‌وه‌شى تۆمار كرد

ناوخۆ
  • 26-08-2021, 16:00
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع   

    وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى وژینگه‌ ئامارى نوێى ژماره‌ى توشبووان وحاڵه‌ته‌كانى چاكبوونه‌وه‌ وگیانله‌ده‌ستدان به‌ڤایرۆسى كۆرۆناڕاگه‌یاند.
    ‏‎وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى له‌خشته‌ى ڕۆژانه‌ى كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع) كه‌وتووه ، ئه‌مڕۆ پێنجشەممە‌‌،ڕایگه‌یاند"ژماره‌ى توشبووانى ڤایرۆسى كۆرۆنا له‌سه‌رانسه‌رى وڵاتدا 8084 توشبوو بووه‌،كه‌چى ژماره‌ى چاكبوونه‌وه 8728 حاڵه‌ته‌‌ ".
    ‏‎ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ وتیشى"ژماره‌ى گیانله‌ده‌ستدان به‌ڤایرۆسى كۆرۆنا له‌سه‌رانسه‌رى وڵاتدا  70 حاڵه‌ته‌".
    سەبارەت بە وەرگرتنی ڤاکسینیش 131262 هاوڵاتی ڤاکسینی وەرگرتووە لە ماوەی 24 کاتژمێردا لە هەموو عێراق.