وەزارەتی تەندروستی 6015 حاڵەتی نوێی توشبوون بەکۆرۆنا و 4536 چاکبونەوەش تۆماردەکات

ناوخۆ
  • 1-04-2021, 16:16
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع   

    وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى وژینگه‌ ئامارى نوێى ژماره‌ى توشبووان وحاڵه‌ته‌كانى چاكبوونه‌وه‌ وگیانله‌ده‌ستدان به‌ڤایرۆسى كۆرۆناڕاگه‌یاند.
    ‏‎وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى له‌خشته‌ى ڕۆژانه‌ى كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع) كه‌وتووه ، ئه‌مڕۆ پێنجشەممە‌‌،ڕایگه‌یاند"ژماره‌ى توشبووانى ڤایرۆسى كۆرۆنا له‌سه‌رانسه‌رى وڵاتدا 6015  توشبوو بووه‌،كه‌چى ژماره‌ى چاكبوونه‌وه 4536  حاڵه‌ته‌‌ ".
    ‏‎ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ وتیشى"ژماره‌ى گیانله‌ده‌ستدان به‌ڤایرۆسى كۆرۆنا له‌سه‌رانسه‌رى وڵاتدا  37 حاڵه‌ته‌".
    سەبارەت بە وەرگرتنی ڤاکسینیش 16408 هاوڵاتی ڤاکسینی وەرگرتووە لە ماوەی 24 کاتژمێردا لە هەموو عێراق.