وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى 7992 حاڵه‌تى نوێى توشبوون به‌ كۆرۆنا و 8113 چاكبونه‌وه‌شى تۆماركرد

ناوخۆ
  • 18-08-2021, 16:06
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع   
    وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى و ژینگه‌،ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌،رایگه‌یاند 7992 حاڵه‌تى نوێى توشبوون به‌كۆرۆنا و 8113 چاكبونه‌وه‌شى تۆماركرد.
    لە راگەیەندراوێکدا وەزارەتى ناوبراو كه‌ ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع) كه‌وتووه‌ رایگه‌یاند:"لەماوەی 24 کاتژمێری رابردوودا 7992 تووشبووی نوێی کۆڕۆنا تۆمارکراوە و  8113 تووشبووی دیکەی پەتاکەش چاکبوونەتەوە. 
    لەلایەکی دیکەوە 71 تووشبوو گیانیان لەدەستداوە. بەپێی راگەیەندراوی وەزارەتی تەندروستی، لەماوەی یەک رۆژدا 138271 کەس ڤاکسینی ڤایرۆسی کۆڕۆنایان وەرگرتووە.