ئۆپراسیۆنه‌هاوبه‌شه‌كان: ھێزە ئەمنییەکان پێویستییان بە پاڵپشتیی ھاوپەیمانیی نێودەوڵەتیه‌

ئەمنی
  • 28-07-2021, 11:38
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع   
    فه‌رمانده‌ى ئۆپراسیۆنه‌هاوبه‌شه‌كان،ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌،رایگه‌یاند ھێزە ئەمنییەکان پێویستییان بە پاڵپشتیی ھاوپەیمانیی نێودەوڵەتیه‌ له‌ دژى داعش.
    لیوا تەحسین خەفاجی وتەبێژی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە ھاوبەشەکان ،به‌ ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع) رایگەیاند:" ھاوپەیمانیی نێودەوڵەتی دژبە داعش بەردەوامە لە پاڵپشتیکردنی ھێزە ئەمنییەکان بە تایبەتیش لە بواری مەشق و پڕچەککردندا".
     ئاماژەی بەوەدا" ھێزەکانی ھاوپەیمانیی نێودەوڵەتی دژبە داعش لە میانی پاڵپشتیکردن ئاسمانیی، پێشکەشکردنی زانیاری ھەواڵگریی، مەشق و راھێنان و پڕچەککردن، یارمەتیی زۆری ھێزە ئەمنییەکانی عێراقی داوە لە شەڕی دژبە داعش".
    وتیشى "ھێشتا ھاوپەیمانیی نێودەوڵەتی دژبە داعش بەردەوامە لە پاڵپشتیکردنی ھێزە ئەمنییەکانی عێراق بە تایبەتیش لە بواری مەشق و پڕچەککردندا".