هەرێمى كوردستان بەرزترین ژمارەی توشبون بەکۆرۆنا لەماوه‌ى24 كاتژمێرى ڕابردوو تۆمارکرد

ناوخۆ
  • 26-07-2021, 11:25
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع   
    وەزیری تەندروستی هەرێمی کوردستان،ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ رایگەیاند، لەدوێنێوە 17141 (حەڤدە هەزار و سەد و چل و یەک) پشکنینی کۆرۆنا ئەنجامدراوە، لەو ژمارەیەش 3559 (سێ هەزار و پێنج سەد و پەنجاو و نۆ) کەس توشی کۆرۆنا بون و 13 توشبوش مردون، بەگوێرەی ئامارەکانیش 20%ی ئەوانەی پشکنینیان ئەنجامداوە توشبوی پەتاکەبون بۆیە داوا لەهاوڵاتیان دەکەن بەبەستنی دەمامک و دورکەوتنەوە لەشوێنی قەرەباڵغ هاوکاربن لەکۆنتڕۆڵکردنی تەشەنەکردنی پەتاکە.
    د.سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستی هەرێمی کوردستان لەکۆنفرانسێکی رۆژنامەنوسیدا له‌پارێزگاى دهۆك كه‌ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)به‌دواداچوونى بۆ كردووه‌ باسی لەوەشکرد، هەرێمی کوردستان لەئاستی بڵابونەوەی کۆرۆنا لەهێڵی سور و مەترسیدار نزیک دەبێتەوە، بەجۆرێک دوێنێ 20%ی ئەوانەی پشکنینیان ئەنجامداوە توشی کۆرۆنا بون و  3559 (سێ هەزار و پێنج سەد و پەنجاو و نۆ) کەس توشی پەتاکە بون، لەو ژمارەیەش 50%یان لەپارێزگای دهۆک بون کە 1564 (هەزار و پێنج سەد و شەست و چوار) توشبو لەو پارێزگایەدا تۆمارکراون.
    ئاماژەی بەوەشکرد، بۆیە ئەمڕۆ بەئامانجی زیادکردنی نەخۆشخانەکانی چارەسەری توشبوانی کۆرۆنا و  گرتنەبەری ژمارەیەک رێکاری بەپەلە سەردانی پارێزگای دهۆکیان کردوە و پێداویستییەکانی پارێزگاکەش لەئامێر و ئۆکسجینی پێویست دابین دەکەن، هۆکاری بەرزی ژمارەی توشبوانیش لەدهۆک بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە دوێنێ 8474 (هەشت هەزار و چوار سەد و حەفتا و چوار) پشکنین ئەنجامدراون.
    وەزیری تەندروستی هەرێم ئاماژەی بەوەشکرد، پێویستە هاوڵاتیان زیاتر پابەندی رێنماییەکان بن و ماسک بەکاربهێنن، لەقۆناغی داهاتوشدا ژمارەیەک نەخۆشخانەی دیکە بۆ پێشوازیکردن لەتوشبوانی کۆرۆنا دەکرێنەوە.