وه‌زاره‌تى تەندروستی 9147 تووشبووی نوێی ڤایرۆسی کۆڕۆنا تۆمارکرا

ناوخۆ
  • 25-07-2021, 15:59
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع   
    وەزارەتی تەندروستی و ژینگە،ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌،رایگەیاند، لەماوەی 24 کاتژمێری رابردوو، 9147 تووشبووی ڤایرۆسی کۆڕۆنا تۆمارکرا.
    له‌ راگه‌یه‌ندراوێكى وه‌زاره‌ته‌كه‌ كه‌ ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع) كه‌وتووه‌ رایگه‌یاند:"لەماوەی 24 کاتژمێری رابردوو، 9147 تووشبووی ڤایرۆسی کۆڕۆنا تۆمارکرا و لەبەرامبەردا 8492  تووشبوو چاکبووەتەوە.
    هاوکات لەراگەیەندراوەکەدا باس لەوەشکراوە کە 55 تووشبوو گیانی لەدەستداوە و لەو ماوەیەشدا 73144 کەس ڤاکسینی کۆڕۆنایان وەرگرتووە".