وه‌زاره‌تى تەندروستی : لەماوەی رۆژێکدا 9635 تووشبووی ڤایرۆسی کۆڕۆنا تۆمارکرا

ناوخۆ
  • 14-07-2021, 16:00
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع   
    وه‌زاره‌تى تەندروستی ،ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌، لەماوەی رۆژێکدا 9635 تووشبووی ڤایرۆسی کۆڕۆنا تۆمارکرد.
    لە راگەیەندراوێکدا وەزارەتی تەندروستی و ژینگە،كه‌ ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع) كه‌وتووه‌ رایگه‌یاند:" لەماوەی 24 کاتژمێری رابردوودا 9635 تووشبووی نوێی کۆڕۆنا تۆمارکراوە و 5813 تووشبووی دیکەی پەتاکەش چاکبوونەتەوە.
    لەلایەکی دیکەوە 47 تووشبوو گیانیان لەدەستداوە. بەپێی راگەیەندراوی وەزارەتی تەندروستی، لەماوەی یەک رۆژدا 37 هەزار و 280 کەس ڤاکسینی ڤایرۆسی کۆڕۆنایان وەرگرتووە، بەمەش بەگشتی تائێستا ملیۆنێک و 95 هەزارو 686 کەس ڤاکسینەکەیان وەرگرتووە.