وەزارەتی تەندروستی: لەماوەی رۆژێکدا 8336 تووشبووی ڤایرۆسی کۆڕۆنا تۆمارکرا

ناوخۆ
  • 16-07-2021, 16:00
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع   

    وەزارەتی تەندروستی ،ئەمڕۆ هەینی ،لەماوەی رۆژێکدا 8336 تووشبووی ڤایرۆسی کۆڕۆنا تۆمارکرا.
    لە راگەیەندراوێکدا وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی کەدەستی ئاژانسی هەواڵی عێراقی(اەع) کەوتووە رایگەیاند:" لەماوەی 24 کاتژمێری رابردوودا 8336 تووشبووی نوێی کۆڕۆنا تۆمارکراوە و 7805 تووشبووی دیکەی پەتاکەش چاکبوونەتەوە".
    لەلایەکی دیکەوە 44 تووشبوو گیانیان لەدەستداوە. بەپێی راگەیەندراوی وەزارەتی تەندروستی، لەماوەی یەک رۆژدا 39 هەزار و 353 کەس ڤاکسینی ڤایرۆسی کۆڕۆنایان وەرگرتووە، بەمەش بەگشتی تائێستا ملیۆنێک و 124 هەزارو 594 کەس ڤاکسینەکەیان وەرگرتووە".