وەزارەتى ناوخۆ تایبەتمەندییەکانى پاسپۆرتى ئەلیکترۆنى و وادەى کارپێکردنى ئاشکرا کرد

ناوخۆ
  • 2-07-2021, 14:07
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع   
    وەزارەتى ناوخۆ، چەند تایبەتمەندییەکى پاسپۆرتى ئەلیکترۆنى ئاشکرا کرد و بڕیاریشى دا وادەیەک دابنرێت کار بەو جۆرە پاسپۆرتە بکرێت.  
    لیوا خالد مەحنا، وتەبێژى وەزارەتى ناوخۆ، بە ئاژانسى هەواڵى عێراقى(اه‌ع) ڕاگەیاند، پێویستە سیستمى پاسپۆرتى تەقلیدى بکرێتە پاسپۆرتى ئەلیکترۆنى و ئەوەش هۆکارێکە بۆ دەرکردنى بڕیارەکەى وەزارەتى ناوخۆ کە وادەیەک لەلایەن سیستمى فڕۆکەوانى مەدەنیى جیهانیەوە دیاری کراوە بەوەى ساڵى 2023 دوا وادەبێت بۆ گەشتى گەشتیاران بە پاسپۆرتى تەقلیدى.  
    ئاماژەى بۆ ئەوەش کرد، پێویستە لەئێستاوە دەست بکرێت بەگۆڕینى پاسپۆرتى تەقلیدى بە پاسپۆرتى ئەلیکترۆنى و ئەو جۆرە پاسپۆرتەش لایەنى باشى زۆرە بەتایبەت بۆ گواستنەوە لەڕێگەى خاڵە سنورییەکانەوە بەشێوەى ئەلیکترۆنى و ئەوەش کات بۆ وەرگرتنى ڤیزا و قەرەباڵغى چەند مامەڵەیەک بۆ گەشتیاران چارەسەر دەکات.  
    مەحنا دەشڵێت، پاسپۆرتى ئەلیکترۆنى باوەڕپێکراو ترە بەهۆى ئەوەى بەئەستەم ساختەکارى تێدا دەکرێت و سیم کارتێکى پێوەیە لەگەڵ سەرجەم داتا بایۆمەترییەکان و هەروەها پەنجە مۆرییشە.  
    پێشتریش لیوا ئه‌حمه‌د عه‌بدولسه‌تار بەڕێوەبەرى کاروبارى پاسپۆرت لە وەزارەتى ناوخۆ ئەوەى ڕاگەیاند، بەڕێوەبەرێتیەکەیان مانگى کانوونى داهاتووى ئەم ساڵ دەست دەکەن بە دەرکردنى پاسپۆرتێکى نوێ.