وائیلى: رێوشوێنى نوێ بۆ کۆنتڕۆڵکردنى خاڵە سنورییەکان دەگیردرێتەبەر

ناوخۆ
  • 11-04-2021, 20:54
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع   
    عومه‌ر وائیلی سەرۆكى دەستەى خاڵە سنوریەكان،ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌، ئاشكرایكرد، لە چەند ڕۆژى داهاتوودا ڕێوشوێنى نوێ بۆ كۆنترۆڵكردنى تەواوەتى خاڵە سنوریەكان دەگیردرێتە بەر، ئەوەش بە ئامانجى سەپاندنى شكۆى وڵات.  
    وائیلى بە ئاژانسى هەواڵى عێراقى(اه‌ع) ڕایگەیاند، لەسەرەتاى دەستكردن بە كارەكانیانەوە دەستیان كرد بە جێبەجێكردنى سیستمى ئەلكترۆنى لەسەرجەم دەروازە سنوریەكاندا، ئەوەش لەپێناو ڕێگەگرتن لە بەهەدەردانى داهات و كۆنترۆڵكردنى تەواووەتى بەڵگەنامەكان و دوركەوتنەوە لە ساختەكارى.  
    ئاماژەى بەوەشداوە، ڕێوشوێنەكان كە بە رێنمایى مستەفا كازمى سەرۆك وەزیران بووە بۆ سەپاندنى كۆنترۆڵى دەوڵەتە لە ڕێگەى دابینكردنى پاسەوان بۆ دەروازە سنوریەكان و گۆڕینى چەندین فەرمانبەر كە ئاماژەى سلبیان لەسەربوو بە كارمەندى بە توانا و نوێ، ئەو داتا و ژمارانەش دەستەكە بڵاویان دەكاتەوە باشترین بەڵگەن لەسەر سەركەوتنى ئەو كارە.  
    وائیلى لە بەشێكى ترى قسەكانیدا وتویەتى، لە ساڵى 2020دا دەستەكە یەك ترلیۆن و 194 ملیۆن دینارى عێراقى بەدەستهێناوە، ئەوەش 72 ملیارى زیاتر لە ساڵى پێشتر، ئەوەش سەرەڕاى ئەو بارودۆخەى بەهۆى پەتاى كۆرۆناوە دروست بووە.  
    عومەر وائیلى ئەوەشى ئاشكرا كردووە، لە چەند ڕۆژى داهاتوودا ڕێوشوێنى تریش دەگیردرێتە بەر، بۆ ئەوەى ئەو دۆسیەیە بە تەواوەتى كۆنترۆڵ بكرێت، ئەوەش لە ڕێگەى هەماهەنگى لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتییە گشتیەكاندا بۆ گۆڕینى كارمەند و بەدواداچونى سەرجەم رێگەكانى قاچاخ و یاریكردن بە پارەى گشتى.  
    سەبارەت بە داهاتى مانگەكانى سەرەتاى 2021، باسى لەوەكردووە، داهات زۆر باشە و لە مانگەكانى سەرەتاى ساڵى ڕابردوو باشترە، لە چەند ڕۆژى داهاتووشدا داتا و زانیارى بڵاودەكرێتەوە.