وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى 5325 توشبووى نوێى به‌كۆرۆنا و 4512 چاكبونه‌وه‌شى تۆماركرد

ناوخۆ
  • 25-06-2021, 16:04
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع   
    وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى و ژینگه‌،ئه‌مڕۆ هه‌ینى،رایگه‌یاند 5325 توشبووى نوێى  به‌كۆرۆنا و 4512 چاكبونه‌وه‌شى تۆماركرد.
    لە راگەیەندراوێکدا وەزارەتی تەندروستی،كه‌ ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع) كه‌وتووه‌ رایگه‌یاند:" لەماوەی 24 کاتژمێری رابردوودا 5325 تووشبووی نوێی کۆڕۆنا تۆمارکراوە و 4512 تووشبووی دیکەی پەتاکەش چاکبوونەتەوە. 
    لەلایەکی دیکەوە 34 تووشبوو گیانیان لەدەستداوە. بەپێی راگەیەندراوی وەزارەتی تەندروستی، لەماوەی یەک رۆژدا 26521 کەس ڤاکسینی ڤایرۆسی کۆڕۆنایان وەرگرتووە".