وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى 5235 توشبووى نوێى به‌كۆرۆنا و 4776 چاكبونه‌وه‌شى تۆماركرد

ناوخۆ
  • 21-06-2021, 16:03
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع   
    وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى و ژینگه‌،ئه‌مڕۆ دوشه‌ممه‌،رایگه‌یاند 5235 توشبووى نوێى به‌كۆرۆنا و 4776 چاكبونه‌وه‌شى تۆماركرد.
    لە راگەیەندراوێکدا وەزارەتی تەندروستی،كه‌ ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع) كه‌وتووه‌ رایگه‌یاند:" لەماوەی 24 کاتژمێری رابردوودا 5235 تووشبووی نوێی کۆڕۆنا تۆمارکراوە و 4776 تووشبووی دیکەی پەتاکەش چاکبوونەتەوە. 
    لەلایەکی دیکەوە 25 تووشبوو گیانیان لەدەستداوە. بەپێی راگەیەندراوی وەزارەتی تەندروستی، لەماوەی یەک رۆژدا 22473 کەس ڤاکسینی ڤایرۆسی کۆڕۆنایان وەرگرتووە".