وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى 6003 توشبووى نوێى به‌كۆرۆنا و 5038 چاكبونه‌وه‌شى تۆماركرد

ناوخۆ
  • 22-06-2021, 16:09
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع   
    وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى و ژینگه‌،ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌،رایگه‌یاند 6003 توشبووى نوێى به‌كۆرۆنا و 5038 چاكبونه‌وه‌شى تۆماركرد.
    لە راگەیەندراوێکدا وەزارەتی تەندروستی،كه‌ ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع) كه‌وتووه‌ رایگه‌یاند:" لەماوەی 24 کاتژمێری رابردوودا 6003 تووشبووی نوێی کۆڕۆنا تۆمارکراوە و 5038 تووشبووی دیکەی پەتاکەش چاکبوونەتەوە. 
    لەلایەکی دیکەوە 25 تووشبوو گیانیان لەدەستداوە. بەپێی راگەیەندراوی وەزارەتی تەندروستی، لەماوەی یەک رۆژدا 25655 کەس ڤاکسینی ڤایرۆسی کۆڕۆنایان وەرگرتووە".