دادگاى تاوانه‌كانى كه‌رخ سزاى له‌ سێداره‌دان بۆ 13 تیرۆرست ده‌رده‌كات

ناوخۆ
  • 24-06-2021, 09:33
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع   
    دادگاى تاوانه‌كانى كه‌رخ،ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌، سزاى له‌ سێداره‌دان به‌سه‌ر 13 تیرۆرست سه‌پاند،ئاماژه‌ى به‌وه‌كردبەتۆمەتی بەشداریکردن لەکوشتنی هاوڵاتیانی بێ تاوان لەرەمەزانی ساڵی 2019 و ئەنجامدانی چەندین "کردەوەی تیرۆرستی.
    دادگای کەرخ لەبەغدا له‌ راگه‌یاندراوێكدا كه‌ ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع) رایگه‌یاند:"به‌پێى ئه‌حكامى مادده‌ى دووه‌م /1 و3 و7 و به‌به‌ڵگه‌ى چواره‌م /1 له‌ یاساى به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ى تیرۆرى ساڵى 2005،دادگا بڕیاری لەسێدارەدانی بۆ 13 تۆمه‌تیار دەرکرد".
    ئەوەش هاتوە، ئەو کەسانە لەکاتی دەستگیرکردنیان سەرەڕای تۆمەتبارکردنیان بە ئەندام بون لە رێکخراوی داعش، ژمارەیەک جۆری چەک  و  ناسنامە و مۆری ساختەکراوی دەوڵەتیش دەستیان بەسەرداگیراوە.