وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده‌ نمرەی نیوەی ساڵ لەبری سەری ساڵ هەژمار دەکات بۆ پۆله‌ ناكۆتاكان

ناوخۆ
  • 16-06-2021, 14:00
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع   
    وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده‌،ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌،رایگه‌یاند نمرەی نیوەی ساڵ لەبری سەری ساڵ هەژمار دەکرێت بۆ پۆله‌ ناكۆتاكان.
    له‌ راگه‌یاندراوێكى وەزارەتی پەروەردە كه‌ ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع) كه‌وتووه‌  ڕایگەیاند:"عەلی حەمید دلێمی، وەزیری پەروەردە له‌ پارێزگاى واسته‌وه‌ رایگه‌یاند نمرەی نیوەی ساڵ وەک نمرەی سەری ساڵ بۆ پۆلە ناکۆتاکان هەژمار دەکرێت و ئەمساڵی خوێندنی لە 1ی تەموزی 2021 کۆتایی دێت". 
    جه‌ختیشیكرده‌وه‌" هەوڵی بەردەوامی مامۆستا و وانەبێژان دەنرخێنن بۆ سەرخستنی پرۆسەی خوێندن لە وڵات و جەختی کردەوە کە ئەوان "داهاتووی پرشنگداری عێراق دروست دەکەن."