بەغدا – ا ه ع مەسعود حەیدەر ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەران، ئەمرۆ یەك شەممە رایگەیاند: چەندین تێبینی لەلایەن كوتلە و پێكهاتەكان لەسەر پرۆژە یاسای بودجەی ئەم ساڵ هەیە، تەئكیدیشیكردەوە باشترە خوێندنەوەی دووەم بۆ بودجە بۆ دوای كرنگرەی كوەیت دوابخرێت بۆ ئەوەی لەگەڵ حەیدەر عەبادی سەرۆك وەزیران گفتوگۆی لەبارەوە بكرێت. مەسعود حەیدەر وتیشی دوا رەشنوسی پرۆژەیاسای بودجە كە بەدەستیان گەیشتووە، چارەسەری ئەو تێبینیانە نەكراون كە هەیانبووە لە نێویشیاندا تێبینی ئەو پارێزگایانەی بەرهەمهێنەری نەوتن و پارێزگا رزگاركراوەكان لەگەڵ داواكاری نوێنەرانی كورد، وتیشی ئەو رەشنوسە نوێیە بەربەست لەبەردەم ئەنجومەنی نوێنەران دروستدەكات تا خوێندنەوەی دووەمی بۆ بكات. ئەو ئەندامەی ئەنجومەنی نوێنەران وتیشی مەحاڵە ئەنجومەنی نوێنەران بەردەوامبێت لەسەر خوێندنەوەی ئەو پرۆژە یاسایە بە بێ نوسینەوەی ئەو تێبینیانە لەچوارچێوەی پرۆژەكەدا لەلایەن حكومەتەوە نەك ئەنجومەنی نوێنەران.
مەحمود مەشهەدانی بە سەرۆكی پەرلەمان هەڵبژێردرا